بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات یەكبخرێنەوە

  2023-01-19 18:55      134 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لە یەكخستنەوەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات دەكاتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان".

‏‎ئەوەشی خستەڕوو:"لە دیدارەكەدا ئاسۆ مامەند و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ وێڕای پیرۆزباییكردن لە كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و داوایكرد هاوكاربێت لەبەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان". ‏‎بەپێی راگەیەندراوەكە، لە بەشێكیتری دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق، ئازادی رادەربڕین و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و حومكڕانییەكی تەندروست لە وڵاتدا. ‏‎هەروەها، سەبارەت بە هەماهەنگییە كەلتووری و فەرهەنگییەكان هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكارییەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان كردەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو