سەرۆکی یەکێتی: مام حەمید رەشاش قارەمانێك بوو تاوەكو كۆچكردنی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا

  2023-01-21 14:48      217 جار بینراوە        کۆمێنت
یادی قارەمانێک

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی مام حەمید رەشاش، پێشمەرگەی دێرین، كەسایەتی دیاری شاری هەولێر و دۆستی نزیكی سەرۆك مام جەلال تێدەپەڕێت.

‎لەم یادە خەمناكەدا بەڕێزەوە لە مێژووی درەشاوە و پڕ لە سەروەری مام حەمید رادەمێنین و یاد و یادەوەرییەكانی وەبیرخۆمان دەهێنینەوە. ئەو قارەمانێك بوو تاوەكو كۆچكردنیشی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا و ژیانی ئەو هەوڵدانێكی بێوچان بوو لە پێناو سەربەرزیی كورد و كوردستان. ناكرێت لەگەڵ باسكردنی هەموو داستانێكی قارەمانانە و شۆڕشگێڕانەدا، جوامێریی مام حەمیدمان نەیەتەوە یاد و لەئاست قوربانیدانەكانیدا سەری رێز دانەنەوێنین.

‎دروود بۆ رۆحی پاكی مام حەمید رەشاش و سەرجەم رێبوارانی رێگای ئازادیی كوردستان.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو