سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لەماڵپەڕی PUKmedia دەکات
2023-01-22 09:54     155 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی ماڵپەری PUKmedia
لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم قۆناغە نوێیەی کارکردن و گۆڕانکاری لە پەیامە میدیاییەکەتان، ئەرکی ئێوەیە لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدابن و نموونەیەکی باڵای کاری میدیایی پێشکەش بکەن، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر