وەفدێکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن
2023-01-23 18:15     112 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازیلێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوەلەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوەو خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا لەچوارچێوەی دەستوور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا.
بابەتی زیاتر