بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە

  2023-01-23 22:56      160 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ ی ١ ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگای نورى مالكى  
لە بەغداد کۆبووەوە .

لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکان و ئەو رێکارانەی لەم دواییەدا حکومەت پەیڕەوی کردووە  بۆ روبەروبونەوەی گرفتی بەرزبونەوەی نرخی گۆرینەوەی دراو کرا .
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی روونکرنەوەیەکی هەمەلایەنەی خستە روو سەبارەت بەو رێگاچارانەی حکومەت گرتویەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆرینەوەی دراو لەسەر چینی هەژار و نەدار هەروەها ئەوگۆرانکارییە گونجاوانەی لەهەندێ پۆستی حکومی ئەنجامدران لەمەڕ ئەو گرفتە.
هەروەها کۆبونەوە تاوتوێی ئەو پرۆژە یاسایانەی کرد کە پێویستە لەئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕبێت کە دیاریترینیان یاسای بودجەی فیدرالیە لەگەڵ ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو