سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا
2023-01-24 17:26     80 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی مامە ریشەو هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشەو هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا، داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامەکە...
لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.
مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشەو هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.
دروود بۆ رۆحی مامە ریشەو هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر