راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی
2023-01-28 16:22     149 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیەندراوێکی هاوبەش سەبارەت بە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.
بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.
لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.
*یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان*
*پارتی دیموکراتی کوردستان*
٢٨-١-٢٠٢٣
بابەتی زیاتر