قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی كۆبوەوە
2023-01-30 11:30     229 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوەوەو تەئكیدی لەرێككەوتن و چارەسەركردنی ریشەیی كێشەكانی هەولێرو بەغدا بەپێی یاسا و دەستوور كردەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كاروباری فراكسیۆنی یەكێتی و دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق كراو وەك هەمیشەش لەخزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا بن".
لای خۆیەوە هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: "قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال لە بەغدا بەئامادەبوونی نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوەو لەكۆبونەوەكەدا باس لە دواین پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا".
وتیشی: "لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لە پێویستی رێككەوتن چارەسەركردنی ریشەیی كێشەكان بەپێی یاسا و دەستوور كرایەوە، هەروەها پرسی دابەشكردنی لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی زیاتر بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو".
بابەتی زیاتر