بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید حوسێن مەنسوورو شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی

  2023-01-30 18:48      135 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) دەکەینەوە.

گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیک و رووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەکی حاشاهەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان.

شەهید حوسێن مەنسوورو شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو