بیرۆکراسی
2023-01-30 20:13     282 جار بینراوە      کۆمێنت
بیرۆکراسی
بیرۆکراسی، واتە سیستمی دەسەڵات لە وڵاتێکدا کە توێژێک لە گەورە فەرمانبەران سەرپەرشتی و ئاراستەی دەکەن و بەڕێوەی دەبەن، ئەو فەرمانبەرانە پەرۆشن بۆ بەردەوامیی و مانەوەی سیستمەکە، چونکە پەیوەستە بە بەرژەوەندییە کەسییەکانیانەوە، بۆئەوەی ببن بەبەشێک لێی و سیستمەکەش ببێتە بەشێک لەوان.
واتای حەرفی وشەی بیرۆکراسی، بریتییە لە دەسەڵاتی نووسینگەکان.
بیرۆکراسی کۆمەڵێک رەفتار و جۆرێکی دیاریکراو لە رێکاری لەگەڵدایە کە زۆربەی جارەکان لە پابەندبوونی حەرفی بە قانون و دەستپێوەگرتنی رووکەشانەی یاساکاندا خۆی دەبینێتەوە، ئەوەش "رۆتین"ی لێ بەرهەمدێت.
بەوەش بیرۆکراسی دەبێتە پێچەوانەی شۆڕشگێڕیی، چونکە لەگەڵ ئەو سیستمەدا گیانی دەستپێشخەریی و داهێنان کۆتایی دێت و کارایی هەوڵدانی بەرهەمهێنەرانە نامێنێت، بەڵکو هەموو شتێک لە بیرۆکراسیدا بەپێی قاڵبکەلێکی ئامادەکراو، خاڵی لە زیندوێتی، بەڕێوەدەچێت.
بیرۆکراسی، دوژمنی سەرسەختی شۆڕشەکانە و رەنگە زۆرێک لە شۆڕشەکان بەهۆی بیرۆکراسییەوە لەبەین بچن.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RTی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر
شۆڤێنیزم
2023-04-22 11:48
سیۆکراسی
2023-03-22 10:28
بۆرژوازی
2023-02-21 09:43
پیریسترۆیکا
2023-01-09 10:33