سەرۆک بافڵ: دەبێت وانەکانی راستگۆیی و دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین
2023-01-31 13:45     147 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٤٥ ساڵەی شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی" شەهید ئارام"دا دەڵێت: ئەو سەرکردەیەک بوو بە رۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێكی فیکری دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بەگژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و رەنجدەراندا تاو دەدا.
دەقی پەیامەکە ...
ئەمڕۆ ٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی و هیوای رۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت.
کاک ئارام نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و رووناکبیری ئێمەیە و سیمبوولی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان. ئەو سەرکردەیەک بوو بە رۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێكی فیکری دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بەگژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و رەنجدەراندا تاو دەدا.
ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی. دەبێت وانەکانی راستگۆیی، دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین و رێگاکەی ون نەکەین. دەبێت پارێزەری ئەو خاکە بین کە خوێنی گەشی کاک ئارامی سەرکردە و رابەری لەپێناودا رژا.
دروود و سڵاو بۆ رۆحی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر