قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

  2023-01-31 14:19      319 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی دیدارەکانی لەبە‌غدا لەگەڵ فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوەو پێکەوە دۆخی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە یاساییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵ ئامادەی بوو (سێ شەمە 31ی کانوونی دووەمی 2023)، جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، جەختی کردەوە بژاردەی گونجاوی بەردەم هەردوولا رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیرە بەپێی دەستور کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو