‏‎ ‎ سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی روسیا لە عیراق

  2023-02-01 21:19      144 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق.
‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێكران و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە بەشێوەیەك مافەكانی هەموولایەك پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت.
‏‎پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو سەرخستنی حكومەتی نوێ تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەبێت بۆ هاوڵاتیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو