‏‎سەرۆک بافڵ لە بەغدا چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی

  2023-02-01 22:01      104 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان، جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان و پابەندبوون بە دەستوورەوە کرایەوە وەک خاڵی کۆکەرەوەی لایەنەکان.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە رۆڵی هێزە شۆڕشگێڕەکانی عیراق کرد لە پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کورد و رایگەیاند، برایەتی و پێکەوەییمان فاکتەری پاراستنی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە. وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکات کە ئامانج لێی چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بێت لە ناوچەکە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو