سەرۆک بافڵ و موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە بەغدا کۆبوونەوە

  2023-02-01 22:50      145 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە کۆبوونەوەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکرا و جەخت لە دروستکردنی کۆدەنگییەکی نیشتمانی کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی تەبایی و پێکەوەیی لە وڵاتدا.
کۆبوونەوەکە جەختی لە پاڵپشتی حکومەتی نوێ و هەوڵەکانی کردەوە بۆ چەسپاندنی یاسا، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و داواکرا هەموولایەنەکان بەرۆحێکی بەرپرسارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و وڵات بەرەو سەقامگیری ئاڕاستە بکەن.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی و سیاسەتی حزبەکە کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدایە و ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمانە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیش فاکتەری سەرەکین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو