سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت

  2023-02-02 22:45      188 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.
لەكۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن، ناكۆكییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكراو جەخت لەكۆتاییهێنان بەگرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایەوە.
پرسی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بەپرۆسەكە یەكێكبوو لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكەو سەرۆك بافڵ وتی: ئێمەو زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تریش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لەوادەی خۆیدا، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوەو پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێن. جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەش پەیوەستە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردەوە لەوادەی دیداریکراوی خۆیدا.
لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەپشتیوانی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو سەرخستنی حكومەتی نوێ و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو