ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شەوکەتی حاجی موشیر و هاوڕێکانیدا تێپەڕدەبێت
2023-02-08 18:00     206 جار بینراوە      کۆمێنت
لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەر کاک شەوکەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیکمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان)دا، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو رۆڵە بەئەمەکانەی نیشتمان دەکەینەوە.
کاک شەوکەت نموونەی شۆڕشگێڕی دڵسۆز و وەفاداری کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بەو ئازایەتی و نەبەردییەی لە بەرەی پێشەوەی شەڕەکاندا تۆماریکردبوو، ببووە جێگەی متمانەی سەرۆک مام جەلال. ئەو فەرماندەیەک بوو کە هەرگیز لە بەرپرسیارێتی راینەدەکرد و بە ئەوپەڕی ورەوە رووبەڕووی مەترسییەکان دەبووەوە و دواجار هەر لەوپێناوەشدا گیانی پیرۆزی بە کوردستان و خەڵکەکەی بەخشی.
ئەمڕۆ لەم یادە شکۆدارەدا بەڵێن بۆ رۆحی شەهیدان و خەڵکە خۆشەویستەکەمان دووپاتدەکەینەوە کە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاکە خۆشەویستەکەمان دەبین و رێگە بەهیچ کەسێکیش نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان تێکبدات.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە خۆڕاگرەکانیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر