وەفدێکی یەکێتیی پەیامی هاوخەمیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەگەیەننە کونسوڵخانەی تورکیا

  2023-02-09 14:09      145 جار بینراوە        کۆمێنت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٩/٢/٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە و هەریەک لە هەڤاڵان  د.مەجید محەمەدئەمین و فەیسەڵ کەریم خان و حاجی مەسیفی و ئەندامانی سەرکردایەتی ، هەڤاڵ رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتییەوە ، لە شاری هەولێر سەردانی کونسڵخانەی گشتی کۆماری تورکیایان-کرد و لەلایەن بەرێز ئەمیر تەکەر جێگری کونسڵی گشتی و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی کونسڵخانەکە پێشوازیکران.

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە سەرەخۆشی و هاوخەمی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تەواوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی گەیاندە حکومەت و پەرلەمان و گەلی تورکیا، پێی ڕاگەیاندن کە ئەم کارەساتە کارەساتێکی گەورەبوو ناخی هەموومانی هەژاند ، برینەکەی ئەوەندە قووڵە هیچ زمانێک ناتوانێنت گوزارشت لە گەورەیی ئەو ئازارە بکات ، ووتیشی ئێمە بەشداری خەم و ئازارەکانتانین ، هەموو هەوڵ و تەقەلایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین کەمێک لەو ئازار و مەینەتیانە کەم بکەینەوە لەلایەن خۆمانەوە وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حکومەتیشەوە هەڵمەتێکی گەورەی کۆمەک و پیتاک کۆکردنەوە بەڕێوە دەبەین بۆ هاوکاریکردن و  بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی کارەساتەکە ، هاوکات دەرگای نەخۆشخانەکان کراوەیە هەر هەماهەنگی و خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە، بەگشتی هەر پێویستەیەک لە توانای ئێمە دابێت بۆ لێقەوامانی تورکیا و سوریا وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و ئایننەوە ، بەئەرکی خۆمانی دەزانیین لە روانگەی مرۆڤ دۆستی وهاوسێیەتییەوە. 

لەبەرامبەردا بەرێز ئەمیر تەکەر جێگری کونسڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی هاتنی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ی کرد بۆ دەربڕینی ئەو هاوسۆزیە گەرم و گڕەی بەرامبەر بە کارەساتەکە و لێقەوماوانەوە دەری دەبڕن ، ووتیشی: خۆشحاڵین کە دەبینین لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچن ، ئەمەش مانای ئەو پەیوەندییە مرۆڤ دۆستانەیە کە هەمیشە لە نێوان هەردوولادا هەبووە ، دواتر جێگری کونسڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەورەیی کارەساتەکە لە رووی مرۆیی و زیانە ئابورییە کان کرد کە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە رووبەرووی گەل و حکومەتی تورکیا بۆتەوە .
لە کۆتاییدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە دەفتەری یادەوەرییەکانی تایبەت بە پرسەی قوربانیانی کارەساتەکە بەچەند دێرێک هاوسۆزی و هاوخەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بۆ گەل و حکومەت و پەرلەمانی تورکیا دووپاتکردەوە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو