سەرۆك بافڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی د. عەبدولواحید دەكات

  2023-02-10 13:34      69 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی) باوكی  د.عەبدولواحید محەمەد پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز د.عەبدولواحید محەمەد  

بەخەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی) باوكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم.
‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو