بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەكانی كورددا رۆڵی گرنگیان گێڕاوە
2023-02-12 15:13     158 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت مامۆستایانی ئاینی بە رۆحیەتی كوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیكردنی كۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاكە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە د.عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە دیدارەكەدا لەبارەی قوڵكردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان گفتوگۆ كراو جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریكاری زیاتر كرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێكەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێكھاتە جیاوازەكاندا ھەیە و پارێزگاریكردن لەو بەھا باڵایانەی پەیوەستن بە كایەكانی ژیانەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرد لە ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و ئاڕاستەكردنی ھاوڵاتیان بەرەو تەبایی و پێكەوەژیان و رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەكانی كورددا رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە و فاكتەرێكی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە ھەمان رۆحیەتی كوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیكردنی كۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاكە، دووركەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵكردنەوەی تەبایی لەنێو كۆمەڵگەدا.
بابەتی زیاتر