بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق

  2023-02-12 20:20      164 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق .

لەدیدارێکدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ،  ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون گفتوگۆ کرالەبارەی بارودۆخی ئەمنی و هەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق و پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر .

لەدیدارەکەدا تەئکید لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و هەواڵگریی و ئەمنییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان کرایەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتر لە وڵات و پاراستنی ئاسایشی گشتی و رێگەگرتن لە هەر مەرامێک کە ئارامی و ئاسایش بخاتە مەترسییەوە .


سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و هەواڵگرییە هاوبەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق کرد کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی زۆر باشی هەبووە و ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە مایەی سەقامگیری زیاتر و بەرقەراترکردنی ئاسایش و ئارامی و داواشیکرد ئەو هاوکاری و هاریکاریانە زیاتر بکرێن و ژورە هاوبەشەکان فراوانتربکرێن لەپێناو نەهێشتنی هیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان و رایگەیاند ئەم هاریکاریانە لە نێوان هەردوولا زامنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکە بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە کە پێویستە ئەم هەماهەنگیانە زیاتر بکرێن .


لە بەشێکی تری دیدارەکەدا چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە دۆخی ئەمنی تاوتوێکران و بڕیاری پێویستیشیان لە بارەوە درا .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو