مەکتەبی راگەیاندن پێشوازی کرد لە تیم ویلکنسن باڵیۆز و نێردەری تایبەت لە نوسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2023-02-14 17:48     190 جار بینراوە      کۆمێنت
مەکتەبی راگەیاندن پێشوازی کرد لە تیم ویلکنسن باڵیۆز و نێردەری تایبەت لە نوسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شارەزا لە بواری میدیا کە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافل و بۆ پێشخستنی میدیای یەکێتیی سەردانی راگەیاندنی کرد.
پێکەوە گفتوگۆ لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی کارەکانی راگەیاندنی یەکێتی کرا.
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن خۆشحاڵی خۆی بە بیرۆکە و پێشنیارەکانی تیم ویلکنسۆن دەربڕی.
لەو دیدارەدا کە ئەحمەد نەجم لێپرسراوی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی میکانزمێکی گونجاو بۆ میوانداری تیمێکی پسپۆڕی میدیایی کرا کە هاوکاری و رێنوێنی کەناڵەکانی یەکێتی بکەن لەپێناو پوختکردنەوە و پەرەپێدانی زیاتری تواناکانیان و گەیاندنی پەیامی سیاسی و میدیایی یەکێتی بە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
بابەتی زیاتر