بافڵ جەلال تاڵەبانی : رووبەڕووی هەموو پیلان و مەترسییەك بوەستنەوە كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە
2023-02-19 19:14     233 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای فەرماندەیی لە سلێمانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرخێڵ كەمال، لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن پێشوازیلێكرا.
لەمیانی بەسەركردنەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ مەشقی چڕ و جێبەجێكردنی ئەركەكانی هێزەكە كرد و ستایشی هەوڵی بەردەوام و جوامێرانەی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی كرد لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاوڵاتیان.
لەبارەی ئەرك و هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی یاسا سەرۆك بافڵ رایگەیاند، رووبەڕووی هەموو پیلان و مەترسییەك بوەستنەوە كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەركی ئێوەیە ئارامی بۆ هاوڵاتیان دەستەبەربكەن. وتیشی، یاساشكێنان رووبەڕووی دادگا بكەنەوە و بەتوندی دژی هەموو جۆرە تێكدانێك بوەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین
بابەتی زیاتر