کۆسرەت رەسول پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
2023-02-22 18:00     202 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٣ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەمیانی سەردانەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵخۆشی خۆی بە باشتربوونی تەندروستی کاک کۆسرەت دەربڕی و رایگەیاند کە رۆڵ و پێگەی کاک کۆسرەت لە مێژووی کوردستاندا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوەو سەرمەشقی ئێمە دەبێت بۆ خەبات و خزمەتکردنی یەکێتییەکەمان.
بابەتی زیاتر