خانمی یەکەمی عیراق: داهێنان چرایەکە نایەوێت لەپشت تاریکی نەزانی و دواکەوتوویی خۆی بشارێتەوە
2023-02-27 22:53     270 جار بینراوە      کۆمێنت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد لەگەڵ ژمارەیەک ژنانی نووسەر و چالاکوانی عێراقی لە بوارەکانی مافەکانی ژنان و منداڵان و کۆمەڵگە و بواری دیکەی جۆراوجۆردا کۆبووەوە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسی لە ڕۆڵی گرنگی ڕۆشنگەری بیری داهێنەر کرد، کە هەمیشە بەشدارن لە گۆڕانکاری ئەرێنی و کردنەوەی دەروازە کاریگەرەکان لە داخستنی دەرچەی پاشەکشەکردن، جەختیشیکردەوە کە ئەو داهێنانانە چرایەکە پێویست ناکات لە پشت تاریکی و نەزانی و دواکەوتوویی خۆی بشارێتەوە.
خانمی یەکەم ستایشی ڕۆڵی ژنانی عێراقی کرد، کە لەسەختترین قۆناغەکان و ئاڵۆزترین قەیرانەکاندا جێ دەستیان دیارە کە بەمێژووی هاوچەرخی عێراقدا تێپەڕی، بەوپێیەی جێپەنجەی هۆشیاریی خۆی بەجێهێشت و ڕێگەی بۆ نەوەکان خۆشکرد، کاروانەکەی خستە سەرپێ.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە هونەر و ئەدەب و هەموو بوارەکانی داهێنان پایەی ڕاستەقینەی پرۆسەی بونیادنانی مرۆڤن و کارلێککردنی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی نوێبوونەوە و مۆدێرنە و گەشەپێداندا لەڕێگەی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە بەشدارە لە دروستکردنی ئەو ژینگەیانەی کە پێی جیا دەکرێنەوە لەرێگەی بەدیهێنانی جیهانی جوانی و بەخشینی هزری هۆشیارانە.
خانمی یەکەم گوێی له کۆمەڵێک بیروڕا گرت که باس له بابەتەکانی ژنان دەکات لهڕووی مافی مرۆڤ و خێزان و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و چەندین دیاردەی نەرێنی کۆمەڵایەتی کهوێنەی ژن ناشرین دەکەن، هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو نووسەرە عێراقییانە تاوتوێ کرا بۆ پاڵپشتی دامەزراوەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە هەموو شتێکی پەیوەست بە بڵاوکردنەوە و پەرتوک و بەبازاڕکردنی و سود وەرگرتن لێی لە خزمەتکردنی دراما و شانۆی جدی بۆ پەرتکردنی چێژی کۆمەڵگە لە دیاردە کتوپڕەکان کە بوونیان زیان بە نەوەکان دەگەیەنێت کە پێویستیان بەنیشاندانی ڕێگایەکی شیاوی کۆکەرەوەی فیکری و کەلتووری و زانستی.
جەختیکردەوە لە پێویستی هەوڵێکی گشتگیرکردەوە کە پاڵپشتی دامەزراوەیی بۆ داهێنەری عێراقی بکات، هەروەها بەوردەکاری و بەرنامەڕێژی تابتوانن بەهۆشیارییەوە بەرهەمە ئەدەبی و کولتووری و هونەریەکان جێبەجێ بکەن بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بە هەنگاوگەلێک کە ئامانجی گشتییی دامەزراوەکانیان بەباشی بگەیەنن، هەروەها باسی لە ئەزموونی تایبەتی خۆی کرد لەگەڵ خاتوو هێرۆ و کۆمەڵێک ژن کە باوەڕیان بە کاری مرۆیی بەکۆمەڵ هەیە و چۆن توانیان بەرژەوەندی منداڵان بۆ لایەنی پەروەردەیی و ڕاوێژکاری و پەروەردەیی ڕابکێشن و بیگۆڕن و سەنتەرەکە فراوانتر بوو بۆئەوەی ببێتە زیاتر لە ١٤ سەنتەری پەیوەندیدار بە منداڵان و گەنجان.
ژنانی نووسەر سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ دەرفەتی ناسینی خانمی یەکەم دەربڕی، و ستایشیان کرد بۆ پەسەندکردن و پشتگیریکردنی ئەو پێشنیارانەی دراون و بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکانەی کە خرانەڕوو و هەروەها قبوڵکردنی ئەرێنییان خرایەروو کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بەئەنجامە کاریگەرەکان لەداهاتوودا.
بابەتی زیاتر