سەرۆکی یەکێتی، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان

  2023-03-01 23:12      257 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە دیدارەکەدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆی بونیادنەرانە بە ئاڕاستەی گەشەسەندنی عیراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی مافەکانی هەموو گەلانی عیراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە وڵاتدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ بانگهێشتنامەکەی و رێکخستنی دیدارەکە، هەروەها پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەربڕی لەبەرامبەر هەماهەنگی و هاریکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان. هیواشی خواست درێژە بە هەوڵ و هەنگاوەکانیان بدەن لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵاتدا.
لە درێژەی وتەکەیدا سەرۆک بافڵ بەردەوامی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی دووپاتکردەوە لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو