پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان
2023-03-07 18:49     163 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێکی بۆ رۆژی ٨ی مارس رۆژی جیھانیی ژنان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە…
لە(8)ی مارس، رۆژی جیهانیی خەباتی ژنان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان و چەسپاندنی زیاتری یەکسانی و دادپەروەری .
یادی ئەو تەوارە بەرزە فڕانە دەکەینەوە کە خەباتیان بۆ وەدیهاتنی مافەکانی ژنان کردووەو لەسەنگەری بەگژاچوونەوەی دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتیدا بونەتە پێشەنگ .
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک درێژە پێدەری سیاسەت و دیدی سەرۆک مام جەلال هەمیشە بڕوای نەگۆڕی بەهاتنە مەیدانی ژنان و بەشداری کاراییان لەهەموو جومگەکانی حزبی و حوکمرانیی و ناوەندەکانی بریاردا هەبووەو بەکردەوە کاری لەسەر ئەو یاسایانە کردوە کە دەستەبەری زیاتری ماف و ئازادییەکانی ژنان دەکات .
لەم یادە بەرزو شکۆدارەدا سڵاو دەنێرین بۆ ژنانی کوردستان و پشتیوانیمان بۆ تێکۆشان و خەباتە رەواکەیان دووپاتدەکەینەوە .
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر