لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە لەسەر پێنج خاڵ ڕێككەوتن
2023-03-11 18:53     222 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن کۆبونەوە و ڕایانگەیاند، سیستمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی، نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ئامادەکاری و لێکتێگەیشتن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بەهەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی راشکاوانەی لەبارەوە کراو لەسەر ئەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا:
١- سیستەمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێم دەبێت.
٢- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عیراق بکرێتە بنەما بەهەموو پێداویستیەکانیەوە.
٣- داتاکانی وەزارەتی پلان دانانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کورسی پارێزگاکان.
٤- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
٥- سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لەناوەوەو دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
حزبی شیوعی کوردستان
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بابەتی زیاتر