یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی نەمرود تایبەت بە کاکەییەکان لەدەشتی نەینەوا دەكاتەوە

  2023-03-13 20:37      188 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ دووشەممە  (13/3/2023) ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا بەیاوەری وەفدێكی مەلبەند کۆمیتەی رێکخستنی (نەمرود)ی لەناوچەی کاکەییەکان دەشتی نەینەوا کردەوە.
ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەند سلاو پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی گەیاندە کاکەییەکان بەبۆنەی کردنەوەی ئەم کۆمیتە نویە تایبەت بەخوشك و برایانی کاکەیی و رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال گرنگی و تایبەتی بە کاکەییەکان داوە وەك پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی دەشتی نەینەوا ھەمیشە لەخەمی ئەواندا بووەو ھاوکارو پشتیوانیان بووە لەقۆناغە جیاجیاکاندا، ئێستاش یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبێت لەپشتیوانیکردنی  کاکەییەکان، چونکە کاکاییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی کۆمەڵگەن و پێویستە وەك ھەموو پێکھاتەکانی تر مافەکانیان پارێزراو بێت، وتیشی: کاکەییەکان خەباتی نەبراویان ھەیە خاوەنی شەھیدی سەنگەرن لەجەنگی داعش رووبارێك خۆیان بەخشیوەو یەکێتی کردنەوەی ئەم کۆمیتەیەی تایبەت بەکاکەییەکان بەگرنگ زانیوە لەدەشتی نەینەوا بۆیەش بەبریاری سەرۆك بافڵ و ھەڤاڵ سەرکەوت لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن ئەمرۆ ئەم کۆمیتە کرایەوەو ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و وەك ھەمیشە پشتیوانیان دەبین.

دواتریش لێپرسراوی مەلبەند پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لەھەڤاڵ سەڵاح عەزیز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك بەرپرسی کۆمیتەکەو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و لە کۆبونەوەیەکەکیشدا لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیتەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەك کەسایەتی و کەسوکاری شەھیدان و ریش سپی و پیاوانی کۆمەلایەتی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی عیراق بەگشتی و دەڤەرەکە بەتایبەت کرا. 

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ باسکردن لەکارو چالاکی کۆمیتەکەو بواری رێکخستن  و گەشەکردن بەکاروباری حزبی و گۆڕانگارییە ھەنووکەییەکان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو