راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
2023-03-13 20:41     136 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی یاسای به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ و زه‌مینه‌سازیی سیاسی و یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی دیاریكراودا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕای پشتیوانیی ته‌واو له‌ڕه‌وتی گفتوگۆكانی فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازی له به‌ره‌وپێشچوونی ڕێوشوێنه‌و ته‌كنیكییه‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یێنین كه له‌ئاستی زه‌مینه‌سازیی یاسایی، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كراوه، بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنی سازانی نیشتمانی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٢٠٢٣⁄٣⁄١٥) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ پێكهێنانی لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.
بۆیه داوا له‌هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌گه‌یشتن به‌لێتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌پێناوی خێراتركردنی پرۆسه‌ی ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
بابەتی زیاتر