سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دیداری سلێمانی: سەرچاوەی هێزی عیراق دەستوورە
2023-03-15 13:36     130 جار بینراوە      کۆمێنت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی بەشداركردنی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، سەرچاوەی هێزو توانای عیراق دەستوورە.
ئەمڕۆ چوارشممە، محەمەد شیاع سودانی كە بەشداری دیدارەكەیە، لە وتارێیكدا كە لە زانكۆی ئەمەریكی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەماندا، ئەوە كەمترین شتە كە پێشكەش بە خەڵكی شارەكەو قوربانیدانەكانی بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بێهێزی هەر پێكهاتەیەكی عیراق مانای بێهێزی وڵات، بۆیە بەهێزی هەرێمی كوردستان واتە بەهێزی عێراق.
لەبارەی شكاندنی سەروەری خاكی عیراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، محەمەد شیاع سودانی وتی: دەبێت وڵاتانی دراوسێ ڕێز لە سەروەری خاكەكەمان بكەن، هەر وەك چۆن ئێمە رێز لە سەروەری خاكی ئەوان دەگرین، رێگەش نادەین خاكی ئێمە ببێتە هەڕەشەیەك بۆسەر دراوسێكانمان، بە هەمان شێوەش قبوڵی ناكەین لە خاكی ئەوانەوە هەڕەشە لە ئێمە بكرێت.
بابەتی زیاتر