بەرهەم ساڵح: گرنگە ئاوڕداناوەیەك بۆ 20 ساڵی رابردوو بكەین
2023-03-15 14:15     131 جار بینراوە      کۆمێنت
بەرهەم ساڵح، لە وتارێكیدا كە لە دیداری سلێمانیدا پێشكەشیكرد ئاشكرایكرد، گرنگە ئاوڕدانەوەیەك لە 20 ساڵی رابردوودا بكەن.
بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشووی عیراق لە میانەی بەشداریكردنی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، ئەم دیدارە لە كاتێكدا دەبەستین كە 20 ساڵ بەسەر راماڵینی رژێمی بەعسدا تێپەڕ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە، یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیەو گرنگە لەم دەرفەتەدا ئاوڕدانەوەیەك لە 20 ساڵی رابردوودا بكەین، چۆن دەتوانین بۆ رۆڵی كوردستان و عیراق و پێكهاتەكان كارێك بكەین بۆ ئاوەدانی و پێكەوەژیانی خەڵك بە قازانجی خۆشگوزەرانی زیاتر.
بابەتی زیاتر