بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار
2023-03-16 13:05     142 جار بینراوە      کۆمێنت
دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت.
دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەندساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت.
پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر