وێنە... مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

  2023-03-16 13:57      81 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە  16-3-2023، بەئامادەبوونی هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەحمەد عەسكەری و حاكم سابیر ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ، لە یادی کارەساتی كیمیایبارانكردنی هەڵەبجەدا،  بۆ رێزلێنان لەڕۆحی پاكی شەهیدان و قوربانیانی ئەو كارەساتە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی  رێو ڕەسمێک بەڕێوە چوو.
 سەرەتا هەردوو ئاڵای كوردستان و یەكێتیی لەلایەن  تیمی كولیەی عەسكەری بۆ نیوەداگیران و هەموو لایەك بەبێ دەنگی راوەستان  وەك ماتەمینی بۆ سی وپێنج ساڵەی ئەو تاوانەی كەرژێمی ڕوخاوی بەعس دەرهەق بە خەڵكی بێ‌ دیفاعی هەڵەبجە ئەنجامیدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو