بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییەو دەبێت بەئەنجامێكی ئەرێنی بگەین
2023-03-16 15:12     184 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئهیاد عهلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.
لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییەو دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین. كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت.
بابەتی زیاتر