سەرۆک بافڵ: دەبێت بەڕۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین
2023-03-16 21:20     171 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا جەختیلێكرایەوە.
كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، پرسی پێشمەرگە و ناكۆكییەكانی حکومەتی هەرێم و عیراق تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و هەردوولا بەردەوامی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و رێككەوتنێكی نیشتمانی كرد و رایگەیاند، خزمەتكردنی گەلەكەمان ئەركی هەموومانە و دەبێت بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین.
بابەتی زیاتر