كۆسرەت رەسول سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدى كرد

  2023-03-19 15:06      271 جار بینراوە        کۆمێنت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٩/٣/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی كرد.
لەمیانی سەردانەكەیدا كۆسرەت رەسول عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوكات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێكرد، وەك دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا كۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی هێرۆخان وەك ژنێكی پێشمەرگەو تێكۆشەرو قارەمان كرد، كە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێكی بەرچاوی هەبووەو هەمیشە هاوكارو پشتیوانێكی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێ بووە.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو