محەمەد حاجی مەحمود پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی یەکێتی دەکات

  2023-03-20 20:14      179 جار بینراوە        کۆمێنت

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئومێد دەکەم ئەم جەژنە چۆن لە رابردوودا بووە هێزی راپەڕین و ئازادی بۆ گەلەکەمان دژی داگیرکەران.

زۆر بەڕێز
کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و بەهار و ئازادی و راپەڕین، جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان پێشکەش دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم جەژنە چۆن لە رابردوودا بووە هێزی راپەڕین و ئازادی بۆ گەلەکەمان دژی داگیرکەران، لە ئێستاشدا ببێتە هەوێنی ئاشتیی و پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو کوردستانێکی پێشکەوتووتر و ژیانێکی سەقامگیر.
ساڵی نوێی کوردی ساڵی کۆتایی کێشە و ناکۆکییە سیاسییە نێوخۆییەکان بێت، بەئومێدی سەربەخۆیی و ئازادی سەرتاسەری کوردستان.

دووبارە پیرۆزە نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٣ کوردی

لەگەڵ رێزماندا
محەمەد حاجی مەحمود
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو