سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەکات

  2023-03-22 20:21      532 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

بافڵ جەلال تاڵەبانی،‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی  موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

‏‎هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان پیرۆز دەكەم.
‏‎هیوادارم رەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستانە خۆشەویستەكەمان و لەخوای گەورە داواكارم نزا و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵ بكات.
‏‎ئومێدەوارم هەمووان پێكەوە بە بیركردنەوەیەكی كوردانە و نیشتمانیانەوە كار بۆ سەقامگیریی كوردستان و ژیانی هاوڵاتیانمان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیاد بنێین.


‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو