مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان دەکات

  2023-03-22 20:29      192 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی  موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین ، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان. 
لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا،هەمووان بەدوور بن لە هەركێشە و نەهامەتیەك و بە تەندروستییەکی باشەوە رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن.، هەروەك هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیانەوە.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو