کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت

  2023-03-25 19:57      305 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود خێزانی شێخ جەنگی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی...
بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاهور شێخ جەنگی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو