سەرۆک بافڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت

  2023-03-25 20:14      353 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود خێزانی شێخ جەنگی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی...
‏‎كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆزو شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
‏‎خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.
‏‎لەخوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو