مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خێزانی شێخ جەنگی دەردەبڕێت
2023-03-25 20:23     224 جار بینراوە      کۆمێنت
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود خێزانی شێخ جەنگی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی...
دڵگرانین بەکۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، نمونەی ژنی دڵسۆزو تێکۆشەری رێگای رزگاری گەلەکەمان.
خاتوو فاتیمە لەنێو رۆژگاری خەباتی سەختی گەلەکەماندا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش و میهرەبانی بوو.
لەیەزدانی مەزن داواكارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەگشت لایەك ببەخشێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر