ئاسۆ مامەند: پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە لای یەکێتییەوە مەسەلەیەکی ستراتیژی و نیشتمانییە و سازشی لەسەر ناکەین

  2023-03-26 23:05      185 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـ٣ـ٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵانی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سنوری کەرکوک -سەڵاحەدین و بۆردی پێکهاتەکان و ژمارەیەک لە سەرکردایەتی کەرکوک کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان، کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران، هەروەک تەئکید لە یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند جەختی کردەوە؛ کە پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە لای یەکێتییەوە مەسەلەیەکی ستراتیژی و نیشتمانییە و سازشی لەسەر ناکەین، مێژووش شاهێدە لە پێناو بە کوردستانی مانەوەی ئەو ناوچانە قوربانی زۆرمان بەخشیوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گەنجان و کاری رێکخراوەیی و تیایدا جەخت کرایەوە؛ یەکێک لە خەسڵەتە دیارەکانی یەکێتیی گەڕانەوە بووە بۆ خانووە قوڕەکان، هەروەها بایەخدانی زیاتر بە توێژی گەنجان و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان، بە جۆرێک لە نێو دام و دەزگاکاندا شوێن و پێگەیان هەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو