سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا سەردانی سەید عەمار حەكیمی كرد
2023-03-30 10:42     188 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە شاری بەغدا سەردانی سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد.
لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەو هاوخەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ كۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەكیم، كوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەكیم گەیاندە سەید عەمار حەكیم و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی و رایگەیاند، دۆستایەتی لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال و بنەماڵەی ئەلحەكیم بناغەیەكی قوڵ و لەمێژینەی هەیە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین. وتیشی، پشتیوانی و رۆڵی جوامێرانەی ئێوە لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا لەیاد ناكەین و بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانین.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عیراق كراو جەخت لە چارەسەركردنیان و بەردەوامی دیالۆك و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵك و پشتگیریكردن لە بەرنامەی چاكسازی لە وڵاتدا.
بابەتی زیاتر