سەرۆک بافڵ، لە بەغدا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد

  2023-03-30 20:11      208 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠-٣-٢٠٢٣، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبوو، جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.
چارەنووس و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکاندا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی: یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتوندی دژی هەموو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بخاتە مەترسییەوە. وتیشی، هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو