ئاسۆ مامەند: هاوسەنگی و دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکوکدا پشتگوێ خراوە

  2023-03-30 20:40      200 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠-٣-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و پەرلەمانتارانی یەکێتیی، پێشوازیی کرد لە راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
لە دانشتنێکی دۆستانەدا هەردوولا دۆخی کەرکوک و بەشداری نەتەوەو پێکهاتەکانیان لە بەڕێوەبەردنی پارێزگاکەدا تاوتوێ کرد، لەو رووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە وەڤدی میوانی رایگەیاند، مافی نەتەوە و پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا پێشێل کراوەو جەختی کردەوە، هاوسەنگی و دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە.
هەروەها هەڤاڵ ئاسۆ مامەند وتیشی: لە دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، سەدان پۆستی باڵا کە لەلای کورد بوون هەر لە پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە تا لێپرسراوی بەش، لێی سەندراوەتەوەو لە بەرامبەردا دراون بە نەتەوەی عەرەب، ئەوەیش پێشێلێکی زەقی دەستووری و یاساییە، چونکە رێژەی دانیشتوانی نەتەوەی کورد لە پارێزگاکەدا نیوە زیاترە، ئەم راستییەش ئەنجامی هەموو هەڵبژاردنەکان پشت ڕاستی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو