ئاسۆ مامەند چاویکەوت بە نوێنەرانی دانیشتوانی یایچی و تۆپزاوەو گوندەکانی دەوروبەری

  2023-03-31 00:44      196 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠-٣-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و پەرلەمانتارانی یەکێتیی، چاویکەوت بە نوێنەرانی دانیشتوانی یایچی و تۆپزاوەو ترکەڵان و بڵاوەو گوندەکانی دەوروبەری.
لە دانشتنێکدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند گوێی لە گیرو گرفت و داواکارییەکانی نوێنەرانی دانیشتوانی یایچی و تۆپزاوە و ترکەڵان و بڵاوەو گوندەکانی دەوروبەری گرت کە وەزارەتی بەرگری عیراق بەنیازە زەوییەکانیان لە ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون و کشتوکاڵییەوە بگۆڕێ بۆ ناوچەیەکی سەربازی.
لەو رووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند رایگەیاند، لە رێگەی نوێنەرانی یەکێتییەوە لە بەغدا لە هەوڵی ئەوەدان کە رێگە بگرن لەو هەوڵەی وەزارەتی بەرگری عیراق کە بە نیازە زەوییەکانیان لە ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون و کشتوکاڵییەوە بۆ ناوچەیەکی سەربازی بگۆڕێت.
لە بەرامبەردا نوێنەرانی دانیشتوانی یایچی و تۆپزاوە و ترکەڵان و بڵاوە و گوندەکانی دەوروبەری، سوپاسگوزاری هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیی و هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بوون کە بەردەوام لە خەمی هاووڵاتییانی کەرکوک و دەوروبەریدا بوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو