سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات

  2023-04-08 10:40      234 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەسەر ھێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرجەم ھاووڵاتییانی کوردستان، بەتایبەتی شاری خۆشەویستی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکی لەپێشینەی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستانە.


دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان...

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو ڕووداوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات کە ئێواری دوێنێ ٧ی نیسان ڕوویدا. نیگەرانین لەو ئاڵۆزییانەی کە بەدوایدا ھاتن.

لە کاتێکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و ھۆکاری ڕووداوەکە، پێویستە ھەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوازێکی دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبری تۆمەتبەخشینەوە، ھەنگاو بنرێت بۆ نەھێشتنی ھۆکارەکانی.

سەرجەم ھاووڵاتییانی کوردستان، بەتایبەتی شاری خۆشەویستی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکی لەپێشینەی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستانە و ڕێگە نادرێت بە ھیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو