بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی كوردستان: بەهەموو شێوازێك ئیدانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەین لەبەرئەوەی لەبەرژەوەندی گەل و خاكماندا نییە

  2023-04-08 11:51      183 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی، بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی كوردستان، لەبارەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی رونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.
دەقی رونكردنەوەكە....
بۆ رای گشتی...
بەپێویستمان زانی ئەو كارەساتەی لەفڕۆكەخانەی سلێمانی روویدا روون كردنەوەیەك بەین بۆ رای گشتی
ئێمە وەك بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی كوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەم كارە دەكەین كەهەركەس و لایەنێك ئەم كارەی كردبێت دوورە لەكاری مرۆڤ دۆستی، نانەوەی پشێویە بۆ هەرێمی كوردستان، لەبەدرەو جەسانەوە تاوەكو ئیبراهیم خەلیل ئێمە بەیەك چاو بەیەك دڵ بۆی دەڕوانین، هەركارەساتێكی لەم جۆرەو جیاوازتر رووبدات بەهەموو شێوازێك ئیدانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەین لەبەرئەوەی لەبەرژەوەندی گەل و خاكماندا نییە. داوادەكەین لەهەردوو حزبی دەسەڵات دەست بۆ یەكڕیزی و برایەتی درێژ بكەن، بۆ ئەوەی ناحەزانمان هەست بەكەلێنی یەك ریزیمان نەكەن، ئەو كەلێنە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەو كارەساتانە. 
جارێكیتر ئیدانەی ئەم كارە ناڕەوایانە دەكەین لەشاری سلێمانی .
مەكتەبی سیاسی
بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی كوردستان

2023-4-8

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو